سەرەڕای پێکانە زۆرەکانی

بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری دێمبێلی نابێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دوای سێ مانگ دابڕان به‌هۆی پێكانه‌وه‌، عوسمان دێمبێلی گه‌ڕایه‌وه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌.

دێمبێلی سوودێكی كه‌می به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌یاندووه‌ و له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه‌ كردووه‌، زۆرترین پێكانی دووچار بووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ گرێبه‌ستی ئێستای هێشتا ساڵێكی ماوه‌.

بارسێلۆنا داوای دانیشتنی له‌ بریكاری یاریزانه‌كه‌ كردووه‌، گفتوگۆ بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی عوسمان، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێ واژوو بكه‌ن.

عوسمان دێمبێلی شه‌وی رابردوو له‌ خوله‌كی 73دا به‌شداری یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال بێتیس كرد، كه‌ بارسا به‌ 4-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.