هەموو یانە نەفتەکان یارییان هەیە
ئه‌مڕۆ هه‌ولێر رووبه‌ڕووی دیوانییه ده‌بێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر هه‌لی هه‌یه بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه تۆمار بكات، كاتێك میوانداریی یانه‌ی دیوانییه ده‌كات، هه‌موو یانه نه‌فتییه‌كانیش یارییان هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 06:30 له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری و له گه‌ڕی 26ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی دیوانییه ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر ئێواره‌ی شه‌ممه دوایه‌كه‌ی مه‌شقیی خۆی له یاریگه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
هاوكات عه‌بدولقادر حوسێن یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، له لێدوانێكدا بۆ 964 ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه راگه‌یاند.
یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا 23 یاری له‌گه‌ڵ دیوانییه كردووه، 9 جار لێی بردووه‌ته‌وه، 7 جاریش دیوانییه براوه بووه، هه‌روه‌ها له 7 یارییشدا یه‌كسانبوون، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یجی فه‌رمیی یانه‌ی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
نه‌فتی میسان – كه‌رخ 04:00
نه‌فتی وه‌سه‌ت – نه‌فت 04:00
هه‌ولێر – دیوانییه 06:30
قوه‌ی جه‌وییه – دهۆك 06:30
نه‌فتی به‌سڕه – حدوود 7:30
ته‌ڵه‌به – شوڕته 09:30.