خاوهن كێڵگه پهلهوهرییهكانی ههولێر گردبوونهوه
+964
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
جارێکیتر خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکانی پارێزگاکانی هەرێم گردبوونەوە ، کێشەی بە بازاڕکردنیان هەیە، رێگە لە هەناردەی بەرهەمەکانیان دەگیرێت بۆ پارێزگاکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.
سەرباز عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەریەکانی هەولێر به 964ـى وت، داوای قەدەغەکردنی بەرهەم و ئەو پێداویستیانەی بۆ بەخێوکردنی مریشك دێت لە پارێزگاکانی تری عێراق دەکەن، وتیشی “داواكارین حکومەتی کوردستان بەرهەمەکانمان لێبکڕێت، بە قازانجێکی کەمیش بێت رازین” .
لە مانگی كانوونى یهكهمی ساڵ
دەکردنی مریشک و بەرهەمەکانی بۆ پارێزگاکانی خوارووی عێراق راگیراوه، بە وتەی بەشێک لە خاوەنی پڕۆژە پەلەوەریەکان، بە قاچاغ مریشک لە هەرێمەوە دەچێت بۆ بەغدا، لەبەرامبەردا بڕێک پارە لە خاوەنەکەی وەردەگیرێت . رەمەزان شەرەڤانی، سەرۆکی کۆمەڵەى پەلەوەری دهۆک، ئاماژە بەوەدەکات، زیاتر لە دوو هەزار و 500 پڕۆژەی مریشک لە هەرێم هەن، بەرهەمی پڕۆژەکانیان، کە هەر وەجبەی کە لە نێوان مانگێک بۆ دوو مانگە نزیکەی 30 ملیۆن مریشکە، هەولێر نزیکەی ههشت ملیۆن مریشک بەرهەمی هەیە، دهۆک زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرهەم دێنێت ، سلێمانی لە هەر وەجبەیەک کە دوو مانگی پێدەچێت نزیکەی دوانزە ملیۆن مریشک بەرهەمی هەیە.