بەهۆی وەرگەڕانی پیکابێک لە عەربەت دوو کەس گیانیان لەدەست دا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ناحیەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە رێگەی عەربەت بۆ سەیدسادق، لە نزیک کەمپی ئاوارەکان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکاب وەرگەڕاوە و دوو کەس، کە ژن و مێرد بوون گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی بنکەی هاتوچۆی عەربەت، کە لە فەیسبوکی خۆیان بڵاوکراوەتەوە، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و پیکابەکە بەهۆی تیژڕەویەوە وەرگەڕاوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو هاوسەرەی گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی کەمپی ئاوارەکان بوون لە عەربەت.