رێگاى بالیسان له به‌رده‌م داخستندایه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێشبینىی ده‌كرێت دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێگاى سه‌ره‌كى بالیسان – شكارته، به رووى بارهه‌ڵگره‌كان دابخرێت و به‌مه‌ش داخستنى رێگاكان ده‌بێته چواره‌مین رێگاى سه‌ره‌كى له ماوه‌ى شه‌ش رۆژى رابردوودا.
شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى دۆڵى سماقولی و دواتریش رێگاى سه‌ره‌كى هیران – هیزۆب و رێگاى هه‌ولێر – كۆیه‌ش به رووى بارهه‌ڵگراندا داخران.
ژماره‌یه‌ك چالاكوانى ناحیه‌ى بالیسان بە هۆی راگرتنی نۆژەنکردنەوەی رێگای بالیسان – شکارتە هۆشداری بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدەن، ئەگەر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دەست بەکارکردن نەکرێتەوە، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن و رێگاکە بە رووی بارهەڵگەرەکان دادەخەن.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكوانى دۆڵى بالیسان بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ 964 نێردراوه، هۆشداری بە کۆمپانیای جێبەجێکار دەدەن، لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی چاککردنی رێگای سەرەکی بالیسان – شکارتە، ئێوارەی یەکشەممە 30.4.2023 رێگاکە بە رووی بارهەڵگرەکان دادەخەن و هەڵوێستی توندیان دەبێت .
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە “کۆمپانیای جێبەجێکار ئێستا کارەکانی وەستاندوە بە هۆی چەند بیانووێکی نادیار، لەگەڵ ئەوەی ئێمە بەردەوام لەگەڵیان لەسەرخەت بوونە و بۆ ئەوەی رێگای “بالیسان – شکارتە” بە زووترین کات نۆژەن بکرێتەوە، کەچی ئێستا قیڕەکەی هەڵکەندراوە و خەڵکی ئەو دەڤەرە، لەناو تەپوتۆز ولە کاتی بارانبارینیشدا لە ناو قوڕولیتە، خەریکە دەخنکێن”.
ئاماژەیان بەوەش داوە، دوای وەرگرتنی زانیاریی تەواو لەسەر راگرتنی پڕۆژەکە، به كۆمپانیاى جێبه‌جێكاریان راگه‌یاندووه، کەوا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 30.4.2023 یەکلایی دەبێتەوە، کە کارەکە دەکرێت یان کۆمپانیا بەیەکجاری دەست لە کار هەڵدەگرێت، بۆیە دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه “ئێمە وەکو خەڵکی دەڤەرەکە بڕیارمانداوە، رۆژی یەکشەممە دوای بڕیارەکەی ئەوان ئەگەر بە جیدی دەستبەکاربوونەوە زۆر باش دەبێت و دەستخۆشیان لێدەکەین وهاوکاریان دەبین، بەڵام ئەگەر دەستبەکارنەبوونەوە، دوای نیوەڕۆکە رێگای بالیسان – شکارتە بە رووی بارهەڵگر دادەخه‌ین و هەڵوێستی توندیشمان دەبێت”.
به پێى راگەیەنراوەکە، ئەم ناڕه‌زایه‌تی و گردبوونەوەیان بە نوێنەرایەتی ریشسپی و مامۆستایانی ئایینی و پیاوماقولانی دەڤەرەکە ئەنجام دەدرێت و بڕیاری هەموولایه‌کیانه.