ئه‌مشه‌و زاخۆ یاریی هه‌یه‌

نه‌ورۆز خاڵێكی له‌ ئه‌لقاسم وه‌رگرت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی براوه‌ بێت و ئه‌مجاره‌ش له‌ دواخوله‌كدا گۆڵی لێكرا، ئه‌مشه‌ویش یانه‌ی زاخۆ چاوی له‌ بردنه‌وه‌یه‌.

ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ گه‌ڕی 26ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ 1-1 گۆڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لقاسم یه‌كسان بوو.

یارییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا كرا و له‌ 5دا خوله‌كی ئۆكیكی ئافۆلابی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ نه‌ورۆز تۆمار كرد، به‌ڵام له‌ خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د توركی گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ یانه‌ی ئه‌لقاسم تۆمار كرد.

نه‌ورۆز یاریی رابردوو له‌گه‌ڵ نه‌جه‌ف یه‌كسان بوو، هه‌روه‌ها له‌ یاریی پێشتریشدا به‌ یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا.

به‌م ئه‌نجامه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ورۆز له‌ پله‌ی ده‌یه‌مه‌ به‌ 34 خاڵ.

ئه‌مشه‌و زاخۆ یاریی هه‌یه‌
هه‌ر له‌ خولی نایابی عێراقدا یانه‌ی زاخۆ ئه‌مشه‌و له‌ یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌و شاره‌ ده‌بێته‌وه‌، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 08:30 ده‌ستپێده‌كات.
زاخۆ 5 یارییه‌ نه‌یتوانیوه‌ بردنه‌وه‌ تۆمار بكات و ئه‌مشه‌و چاوی له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامێكی باش تۆمار بكات و بگه‌ڕێته‌وه‌ رێچكه‌ی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی.