منداڵێک ئۆتۆمبێل دەیشێلێت و گیان لەدەستدەدات

  964+

زەید کۆچەر – بەردەڕەش

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە کۆمەڵگای بەشیریان سەر بە ناحیەی کەڵەک کچێکی تەمەن سێ ساڵان بەناوی “پەیام هۆشیار یونس” ئۆتۆمبێلێک خۆی پیادا دەکێشێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

سەرچاوەیەک لە نێو گوندەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ی وت، ئەم ئێوارە ئۆتۆمبێلێک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناو گوند منداڵەکەی نەبینیوە و کەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلکە و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، شۆفێرەکە خۆی منداڵکە دەگەیەنێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خەبات و دوای ئەوەی گیان لەدەستدەدات تەرمەکەی دەگوازنەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

شوفێری ئۆتۆمبێلەکە گەنجە و تەمەنی نزیکی 30 ساڵە خەڵکی تۆپزاوایە و ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت .

پێداچوونەوە: توانا نەقی