بە وێنە

سێ رۆژە لە پاوە دەنگی دەف و دەهۆڵ دێت

964+
كوردستان ئەحمەد

لە شاری پاوەی رۆژهەڵاتی كوردستان سێ رۆژە فێستیڤاڵی دەف و دەهۆڵە و دوو رۆژی دیكەش بەردەوام دەبێت.

بەیانیان زوو لە شارەدێی بایەنگان سەر بە قەزای پاوە، هاوڵاتیان بەدەنگی دەهۆڵ و دەف خەبەریان دەبێتەوە.

فێستیڤاڵەکە بۆ خواردنی كوردەواری و ژەنینی دەفە.

شارەدێی بایەنگان سەرجەم دانیشتوانەكەی هەورامین، خانوەكان لەسەر یەك هەڵچنراون، بەجۆرێك سەربانی ماڵەكان دەبنە حەوشەی ماڵەكانی تر.

كوڕ و كچی گەنج و پیر، دەفیان بەدەستەوەیە و  بە جلی كوردیەوە لەسەر بانەكان كۆدەبنەوە، هەر هەموویان بە یەك دەنگ و ئاواز دەف دەژەنن، بە جارێك دۆڵ و چیاكە دەنگی دەفی لێدێت.

شار سەراپا بۆنی چنور و شەوبۆ و رێحانە و بەیبونە، گوڵ و گوڵزار و سەوزای تەواوی چیاكەی داپۆشیوە.

ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لە شارەدێی بایەنگان دەكرێت و هەموو دانیشتوانەكەی بەشداری تێدا دەكەن و پێشوازی لە میوانە بیانیەكان دەكرێت.