964+
سیستمی غاز لە نێوان حکومەت و کۆمپانیاکان
“لایەنە پەیوەندیدارەکان زانستییانە لێکۆڵینەوەیان نەکردووە لە هۆکاری تەقینەوەکان” خاوەن کۆمپانیای غازی شلخاوەنی کۆمپانیایەکی ناسراوی بواری دانانی سیستمی غاز لە سلێمانی کە پێی خۆش نەبوو ناوی بنوسرێت قسەی بۆ 964+ کرد، وتی، “لایەنە پەیوەندیدارەکان زانستییانە لێکۆڵینەوەیان نەکردووە لە هۆکاری تەقینەوەکان”. ئەو خەتاکەی خستە سەر بەشێک لە وەستاکانی غازی شل، بەوەی گوایە رێپێدراو نین و لە خۆیانەوە دەستکاری سیستمەکە دەکەن، وتیشی ئەوان وەکو کۆمپانیایەکی فەرمی، لە ٢٠١٢ تاوەکو ئێستا کار لەو بوارە دەکەن و “هیچ کارەساتێکیش رووینەداوە”. ئەو خاوەن کۆمپانیایە نمونەی بە تانکی ماڵەکەی سلێمانی هێنایەوە، کە سەرەڕای تەقینەوەی خانووەکە، تانکییەکە سەلامەت دەرچووە، وتی “ئەوە یانی سیستمەکە کێشەی نەبووە، تانکییەکە ستاندارد بووە، بەڵام ئەوەی دەستکاری کردووە شارەزا نەبووە”. بە سۆراغی 964+، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای فەرمی و زیاتر لە ٥٠ شوێنی دیکەی نافەرمی هەن کار لەسەر دانانی سیستمی غاز دەکەن. بە راگرتنی ئیش و کارەکانیان، زیانی ملیۆن دۆلاری بەر هەندێکیان دەکەوێت، بەگوێرەی ئەو کۆمپانیایەی 964+ قسەی لەگەڵ کرد.