سەرچاوەیەکی تەندروستی:
“ئەو کەسەی ئەندامی نێرینەی خۆی بڕیوە باری دەروونی تەواو نیە”
964+
شۆڕش هەرکی-هەولێر
هەواڵی بڕینەوەی ئەندامی نێرینەی پیاوێک زۆر بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، سەرەتا تەندروستی و پۆلیسی توندوتیژی خێزانی هەبوونی وەها رووداوێکیان رەتکردەوە.
بەڵام بەپێی بەدواداچوونی 964 هەواڵەکە راستە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.4.2023، لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کەوا پیاوێک ئەندامی نێرینەی خۆی بڕیوە، بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان رووداوەکە سێ رۆژ لەمەوبەر روویداوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، ئەو هەواڵەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، وتی “ئەو کەسەی ئەندامی نێرینەی بڕیوەتەوە، تەمەنی 42 ساڵ بووە، کەسێکە باری دەروونی جێگیر نەبووە، نەشتەرگەری بۆ کراوە و هێشتا لە نەخۆشخانەی رزگاریە”.
هەوڵماندا پەیوەندی بە کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە بکەین، بەڵام ئامادەنەبوون قسە لەو بارەیەوە بکەن.
بەپێی زانیارییە تەندروستییەکان ئەو کەسە ئەندامی نێرینەی بەتەواوی بڕیوە و بە نەشتەرگەری رێڕەوی میزەڕۆی بۆ دروستکراوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق