زیاتر لە ١٠ ساڵە چاوەڕێی قیرتاون

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

ڤیدیۆ

گەڕەکی پێنجی حەسارۆک لە شاری هەولێر، زیاتر لە ١٠ ساڵە ئاوەدانە و تاوەکو ئێستا چەندین کۆڵانی قیرتاونەکراوە، لە زستاندا دەبێتە قوڕ و چڵپاو.

ئەگەرچی چەند مانگێکە لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەستکراوە بە قیرتاوکردن، بەڵام هێشتا پرۆسەکە نەگەیشتووەتە ئەو گەڕەکە.

وەستا گۆڤەند، هاوڵاتیەکی ئەم گەڕەکەیە، بە 964+ی وت، “هەموو ساڵێک لە وەرزی زستاندا، شارەوانی دەڵێت بۆتان چاکدەکەین، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم بەشەی گەڕەکەکەمان وەک خۆیەتی ، لە وەرزی زستاندا، کێشەیەکی زۆر بۆ خەڵک دروستدەکات و دەبێتە قوڕ و لیت”.

964+ زیاتر لە ١٠ جار پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چواری هەولێر کرد، کە لایەنی پەیوەندیدارە بە بابەتەکە، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەبوو.

پار لە گەڕەکی زیلانە، کە دەکەوێتە پشتی پێنجی حەسارۆک، لافاوێکی گەورە روویدا و زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوت.