خواستی ژنان کڵاشی ملەوەن کرد

+964

ئاودێر عومەر -سلێمانی

بەهۆی خواستی ژنان لەسەریان، بازاڕی کڵاش ماڵئاوایی لە سپی سادە کرد و ئێستا بە کڵاشی زەرد و سور ئاڵو واڵایە.

سیروان حەمەساڵحی کڵاشفرۆش لە بازاڕی سابونکەرانی سلێمانی بە 964ی وت، “خانمان زیاتر روویان لە کڵاشە رەنگاوڕەنگەکانە و ئەمساڵ داخوازییەکانیان هەڵکشاون”.

964 دەزانێت، ژنان بۆ جوانی و لە بۆنەکاندا ئەم کڵاشانە لەگەڵ رەنگی جلەکانیان دەگونجێنن.

بە وتەی سیروان حەمەساڵح، کڵاشە زەرد و سور و مۆر و رەشەکان دڵخوازی کچانی کورد و بیانیەکانن.

کڵاشی رەنگاوڕەنگ لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاوردە دەکرێت و نرخیان 50 هەزار دینار بەرەو ژوورە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین