تەندروستی عێراق:

لە جەژندا 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 192 کەسیش بە رووداوی جیاواز بریندار بوون

964+

فەرمان سادق

بەهۆی رووداوە جیاوازەکانەوە لە رۆژانی جەژن لە سەرتاسەری عێراق 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 192 کەسیش بریندارن.

بە قسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق بێت، زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە بووە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، ئەوانەی بە برینداری سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە ژمارەیان 219 کەس بوو، لەوانە 27ـیان بەهۆی یارییە ئاگرینەکان بریندار بووە و 192ـەکەی دیکەش بە رووداوی جیاواز بووە.

سەیف بەدر، دەشڵێت: زۆرینەی بریندارەکان نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە، بەڵام هێشتا ئەوە ئاماری کۆتایی نییە.