سەرۆکی یانەی زاخۆ دەستیلەکارکێشایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا-زاخۆ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یانەی زاخۆ بەرامبەر یانەی قاسم نەیتوانی سەرکەوتن تۆماربکات، بەهۆی فشارەکان سەرۆکی ئەو یانەیە دەستیلەکارکێشایەوە.
جەماوەری یانەی زاخۆ ئەمرۆ لە یاریگای زاخۆ لە یاری یانەی زاخۆ بەرامبەر یانەی قاسم بەهۆی ئەنجامە خرابەکانی یانەکەیان داوای هەڵوەشاندنی ئیدارەی یانەکەیان کرد.
دلژار عەدنان، بەرێوەبەری راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە 964 وت “بڵند شەفیق، سەرۆکی یانەی زاخۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشکردووە، بەڵام هێشتا نەبووەتە فەرمی”.
ستافی کارگێری یانەی زاخۆ تا ئێستا بڕیاری لەسەر قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەكە نەداوە و دانیشتێكی تایبەت بەو بابەتە دەكەن.