964+
هاوڵاتیان داوای دروستکردنی بەرزە پەردی رێگای بارزان دەکەن
964+
عەمار عەزیز-دهۆک
لە جوتسایدی بارزان تەنیا چوار بەرزەپرد هەن، هاوڵاتیان داوای زیادکردنی ئەو بەرزەپردانە دەکەن، چونکە ئاستەنگی زۆر بۆ پەڕینەوەی هاوڵاتیان دروستکردووە.
هێلی خێرا لە سەنتەری دهۆک کەپێی دەوترێت جوتسایدی بارزان، درێژییەکەی زیاتر لە10 کیلومەترە، بۆتە رێگای هاتوچۆی بەشی زۆری فەرمانگەکانی حکومەت لە پارێزگای دهۆک.
محەمەد بامەڕنی، دانیشتووی دهۆک، قسەی بۆ 964 کرد دەڵێت: جاری وا هەیە دەبێت پێنج خولەک بوەستین تا لە شەقامەکە بپەڕینەوە، ئەو شەقامە قەرەباڵغە پێویستی بە بەرزەپردی زیاترە.
ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبرایەتی شارەوانی دهۆک بە 964ی وت “چوار بۆ پێنج بەرزە پرد لەسەر ئەو جووتسایدە هەن، لەبەرنامەماندا هەیە چەند بەرزە پردێکی نوێ دروست بکەین، بەڵام جارێ هیچ بڕە پارەیەک دابین نەکراوە”.
هاوکات ئیسماعیل مستەفا ئەوەش دەڵێت: ئێمە لەگەڵ هاتۆچۆی دهۆک گفتۆگۆ لەسەر بابەتەکە دەکەین تا بزانین پێویستی بە چەند بەرزە پردی تر هەیە، لە چ شوێنێک دروست بکرێن.
پێداچونەوە: فەهمی نەبی