پاشماوه‌كانى سێ رۆژى رابردووى جه‌ژن پاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شۆستە و شەقامەکانی نێو بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکان له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوو به‌رده‌وامه و كرێكارانى ژینگه‌پارێز جگه له ناوه‌ندى هه‌ولێر، له سێ شوێنی دیكه‌ش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان جێبه‌جێكردووه.
به پێی راگه‌یەندراوێكی پارێزگاى هه‌ولێر، له ماوه‌ى سێ رۆژى جه‌ژندا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كرێكارانى ژینگه‌پارێز هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوستە و شەقامەکانی نێو بازاڕ و شوێنە گەشتیارییەکانیان ئه‌نجامداوه.
جگه له ناوه‌ندى هه‌ولێر، راگه‌یەندراوه‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر ئاماژه به ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له هه‌ریه‌ك له سنووری شارەوانییەکانی بنەسڵاوە، دارەتوو و شەقڵاوەش ده‌كات.
+8