یوڤێ تۆڵەی خۆی دەکاتەوە؟

ئه‌مشه‌و پێشه‌نگی خولی ئیتالیا ئه‌ركی قورسه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یاریی لووتكه‌ی خولی ئیتالیای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ناپۆلیی پێشه‌نگ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس ده‌بێته‌وه‌.

یارییه‌كه‌ له‌ گه‌ڕی 31ی خولی سێریا ئه‌یی ئیتالیایه‌ و له‌ یاریگه‌ی ئه‌لیانز “یاریگه‌ی یوڤێ” كاتژمێر 9:45 ده‌ستپێده‌كات.

به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ناپۆلی له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ به‌ 75 خاڵ و چاوی له‌وه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ببێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا یوڤێنتۆس دوای گێڕانه‌وه‌ی 15 خاڵه‌كه‌ بۆی، كه‌ به‌ هۆی سزادانییه‌وه‌ لێی وه‌رگیرابووه‌وه‌، ئێستا به‌ 59 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا یاریی نێوانیان به‌ سه‌ركه‌وتنی ناپۆلی به‌ 5-1 گۆڵ كۆتایی هات.

هاوكات ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوون، كه‌ ئه‌نجامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

میلان 2-0 لیچی
ئیمپۆلی 0-3 ئینته‌رمیلان
ئۆدینێزی 3-0 كریمۆنێزی
مۆنزا 3-2 فیۆرێنتنیا.