دوو منداڵه ونبووه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ دۆزرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دووه‌م رۆژی جه‌ژندا، دوو منداڵ له گه‌ڕه‌كێكی قه‌ڵادزێ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك ونبوون، كه‌سێكی نزیك له بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و دوو منداڵه‌ش ئه‌وه‌ى دووپاتكرده‌وه كه “منداڵه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه”.
دوو منداڵى دانیشتووی گه‌ڕه‌كى گردبداخى قه‌ڵادزێ به ناوه‌كانى کۆمار – هه‌شت ساڵان و تالیان 10 ساڵان، لە دوای سەعات پێنجی ئێوارەی دووه‌م رۆژی جەژن لە ماڵ چوونە دەرەوە و نەگەڕاونەوه .
مه‌هدی گردبداغی كه‌سێكی نزیكه‌ى بنه‌ماڵه‌ى منداڵه ونبووه‌كان به 964ـى وت “دواى ونبوونیان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى وه‌ك پۆلیسمان ئاگاداره كرده‌وه، پاشان دواى نزیكه‌ى پێنج سه‌عات له ونبوویان گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه”.
مه‌هدی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌ردوو منداڵه‌كه به‌هۆى جه‌ژن و قه‌ڕه‌باڵغییه‌وه رێگەى ماڵه‌وه‌یان ون كردبوو، دواتر له سه‌عات 10ـى شه‌و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه.