مێسی به پازده جانتاوه گه‌یشته بارسێلۆنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی، گه‌یشته‌وه شاری بارسێلۆنا، ئه‌و 15 جانتایه‌یشی پێی بووه، مشتومڕی دروست كردووه.
مێسی ئێواره‌ی شه‌ممه گه‌یشته‌وه شاری بارسێلۆنا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه زۆر زیاتر بووه، ئه‌مه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، مێسی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌خۆیان و 15 جانتاوه گه‌یشتنه‌وه بارسێلۆنا.
گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان له هاوینی ئه‌مساڵ كۆتایی دێت، ماوه‌یه‌كیشه باسێكی زۆر هه‌یه یاریزانه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، كه له 2021 یانه‌كه‌ی به‌ره‌و پاریس جێهێشت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی پێویستی به‌وه هه‌یه مووچه‌ی یاریزانه‌كانی تا ئاستی 200 ملیۆن یۆرۆ كه‌مبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه ریزه‌كانی.