باشماخ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەستپێکردەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لەدوای رۆژێک، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەرێگەری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە دەستیپێکردەوە.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر راگیرابوو.
شاخەوان ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەکە ئەمڕۆ شەممە بە 964ی راگەیاند، دوێنێ هەینی تەنیا رێگە بە هاتوچۆی گەشتیاری دەدرا.
“ئەمڕۆش جوڵەی گەشتیاری بەردەوام بووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش دەستیپێکردووەتەوە،” شاخەوان ئەبوبەکر وای وت.
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، خاڵێکی سنووری گرنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە و دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی کە لە رێگەی بانکی هەرێم لە سلێمانی دەست 964 کەوتووە، داهاتی مانگانەی دەروازەی باشماخ زیاتر لە 10 ملیار دینارە.