قەشەیەک جەژنە پیرۆزە لە ماڵە مسوڵمانەکان دەکات

964+
مەریەم ئەحمەد

یەکەم رۆژی جەژنە و رۆشتووینەتە قەزای شەقڵاوە، کە بە ناوچەی پێکەوەژیانی مسوڵمان و کریستیانەکان بەناوبانگە، چووینەتە ماڵی قەشە زیا قەشەی کرستیانەکانی شەقڵاوە.
لەگەڵ قەشە زیا گفتوگۆمان کرد و ئەو باسی پێکەوەژیانی ئایینەکانی کرد بەتایبەت مەسیحی و ئیسلام لە قەزاکەدا، کە لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکاندا بەدەم یەکەوەن.
دوای گفتوگۆکەمان لەگەڵ قەشە زیا، لە ماڵیانەوە بەڕێكەوتین بە مەبەستی پیرۆزبایی كردنی جەژنی رەمەزان لە مسوڵمانان.
یەکێک لەو ماڵانە خانەوادەی ئازاد میرانن و کە دۆستایەتیەکی دێرینیان لە نێوانیاندایە.
دوای پەیامی پیرۆزبایی، قەشە زیا ماڵئاوایی كرد و وێنەیەكی یادگاریشی تۆماركرد و دڵخۆشبوو بەوەی سەردانی ماڵی دۆست و هاوڕێیەكی مسوڵمانی منداڵی خۆی كردەوە.