كرێكاران لەسەر شەقامەكان بۆ كار دەگەڕێن
لە جەژنیشدا بەدوای قووتێك دەگەڕێن بۆ نەوەكانیان
+964
ئاودێر عومەر- سلێمانی
یەكەم رۆژی جەژنە، كرێكاران لەسەر شەقامەكان بەداوی قوتی رۆژانەیان دەگەڕێن و دەڵێن ئەگەر پارە نەبێت، جەژن و خۆشیش نییە.
ئاودێر عومەر پەیامنێری 964 لەسەر شەقامەكانی سلێمانی كۆمەڵێك كرێكار دەدوێنێت و كە لە جەژندان و بەدوای كاردا دەگەڕێن، ئەوان دەڵێن، ژیان و گوزەرانیان ناخۆشە و پارەیان نییە، دەبێت رۆژانە كاربكەن، ئەو پارەیەی رۆژانە پەیدای دەكەن هەر ئەوەیان هەیە بیدەن بە منداڵەكانیان.
لەمسەر تا ئەو سەری شەقامەكە كرێكار وەستاوە و چاوەڕێی كەسێك دەكات بێت بیبات بۆ كار و بتوانێت چەند هەزار دینارێك بۆ ئەو رۆژە پەیدا بكات، ئەمە چیرۆكی دووبارەی و هەموو رۆژێكی ئەو كرێكارانەیە، بە رۆژی ئاسایی و جەژنەكانیش.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد