تەمەنی 109 ساڵە و خاوەنی 180 نەوەیە
پورە مەنیج باسی جەژن دەكات لەسەردەمی كۆن
964+
رێژوان مامە- سلێمانی
مەنیج سەعید تەمەنی109 ساڵە لە شارباژێڕ دەژیت و خاوەنی108 نەوەیە و باسی ژیانی خۆیدەكات.
رێژوان مامە، پەیامنێری 964 گفتوگۆیەكی بەچێژ و گەرمی لەگەڵ كردووە، ئەو دەڵێت، هەموو جەژنێك ماڵەكەی پاكدەكاتەوە و هەموو خواردن و خواردنەوەیەكی ئامادەكردووە.
باس لەوەدەكات پێشوازی لە میوانەكان كردووە كە سەردانی ماڵەكەیان كردووە، دەڵێت، هەركەسێك لە جەژندا پارەی هەبوایە خواردنی خۆشی دەخوارد و هەندێك كەسیش هەر خواردنە سادەكانی دەخوارد.
باسی جەژن لەسەردەمی گەنجیەتی خۆیدا دەكات و دەڵێت، جەژنانی جاران خەڵك سادەبوو، زۆرتر سەردانی یەكتیریان دەكرد و بەگەرم و گوڕیەوە یەكتریان دەبینی
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد