لە سلێمانی

دەست بەسەر 150 كیلۆ گۆشتی بەسەرچوودا گیرا

964+
دیلان جەزا – سلێمانی

لەبەردەم سینەماكانی سلێمانی ژمارەیەك عەرەبانە و دەستگێڕ، لە رۆژانی جەژندا خواردن دروستدەكەن، ئەمڕۆ لەیەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، لیژنەكانی قایمقامیەتی سلێمانی سەردانی ئەو دەستگێڕ و عەرەبانانەیان كردووە.

سەرۆكی لیژنەكە قسە بۆ پەیامنێری 964 دیلان جەزا دەكات و دەڵێت، تەنها  ئەمڕۆ 150 كیلۆ گۆشتی بەسەرچوودەستی بەسەردا گیراوە ویستویانە بیكەن بە لەفەو دەرخواردی خەڵكی بدەن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد