پاڵەوانیەتی باسکە لە شاری سلێمانی کۆتایی هات
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی پاڵەوانیەتیەكی باسكە كۆتایی هات و براوەكان خەڵاتكران.
پاڵەوانیەتیەكە لە هۆڵی خەونەی وەرزشی لە سلێمانی بۆ ماوەی دوو شەو بەڕێوەچوو.
لە پاڵەوانیەتیەكەدا كە لەژێر رێنماییەكانی فیدراسیۆنی باسكەی عێراقدا بوو كوڕان و كچان بەشداریانكردبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەشێوەی سێ بە سێ كرا.
بیلال مەولود ئەندامی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق بە 964ی وت، ئەم خولانە گرنگیەكی گەورەیان بۆ وەرزشەوانان هەیە و سودێكی زۆر بە یاریزانان دەگەیەنێت.
لەم خولەدا (14) تیپی کوران و چوار تیپی کچان بەشداریان کردووە نزیکەی (50) یاریزان رکابەری بە هێزیان ئەنجامدا لە سەر ئاستی کوڕان.
لە یاری کۆتایدا تیپی هاورێیان سەرکەوت بەسەر تیپی چوارباخ دا، بۆ ئاستی کچانیش تیپی ژیما لە یاری کۆتایدا لە تیپی خەونی وەرزشی بردەوە و پلەی یەکەمی خولەکەی بەدەست هێنا.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد