دڵ لە دڵ مەدەن
گەرمیان دڵنیایی دەدات: بۆ شەش مانگ خۆراکمان هەیە و کۆگاکان پڕن
964+
وریا فەتاح
سەرەڕای دۆخی جەنگ و داخستنی بەشێک لە سنوورەکان، ئیدارەی گەرمیان پەیامێکی ئارامبەخش دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت: “مەترسن، کۆگاکان پڕن”.
جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دوای بەسەرکردنەوەی کۆگاکانی خۆراک رایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر کەمبوونەوەی خۆراک نییە و ئەوەی لەبەردەستە بەشی شەش مانگی دانیشتووان دەکات.
ناوبراو دڵنیاییدا کە تەنانەت لەم دۆخەشدا، رۆژانە خۆراک دەگاتە کۆگاکان و جوڵەی بازرگانی بەردەوامە، بۆیە پێویست ناکات خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ بن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح