کچانی بالەی عێراق لە سلێمانی ئامادەکاریی دەکەن
964+
یادگار محهمهد – سلێمانی
تیپی بالەی کچانی هەڵبژاردەی عێراق، كه له كۆی 15 یاریزان 14یان كوردن، لە سلێمانی کەمێکی مەشق و راهێنان دەکەنەوە و خۆیان بۆ پاڵهوانیهتیی عهرهبی ئاماده دهكهن.
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵەوانیهتیی وڵاتانی عەرەب، تیپی بالەی کچانی هەڵبژاردەی عێراق لە رۆژی 10. 5. 2023 لە شاری سلێمانی و بۆ ماوەی هەفتەیەک دەچنە نێو کەمپێکی مەشق و راهێنانەوە .
ئازاد حەسەن، ئەندامی فیدراسیۆنی بالەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی 964 رایگەیاند، “لە پرۆگرامی ئەمساڵدا بڕیارمان داوە هەڵبژاردەی کچانی عێراق بەشداریی پاڵەوانیهتیی وڵاتانی عەرەب بکات، ئەمەش دوای ئەو بانگهێشتە فهرمییه دێت، کە لە لایەن فیدراسیۆنی بالهی عەرەبەوە پێمان گەیشت”.
ئەو ئەندامە کوردەی فیدراسیۆنی بالەی عێراق وتیشی: لە یەکەم هەنگاوی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردەکە، کردنەوەی کەمپێکی مەشق و راهێنانە لە شاری سلێمانی و ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانەیە، بۆ ئەوەی لە ئاستی یاریزانەکان دڵنیابین و لە دوای ئەم کەمپەش بڕیارە پێش بەڕێوەچوونی یارییهكان، کەمپێکی دەرەکی بۆ هەڵبژاردەکە سازبکەین.
پاڵەوانیهتیی بالەی وڵاتانی عەرەب لە رۆژانی 30. 5 تا 11. 6. 2023 لە وڵاتی کوێت بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی کچانی عێراق لە کۆی (15) یاریزان (14) یاریزانیان کوردن و یەکێکە لە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی پاڵهوانیهتییهكه.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا