تیپی باسکەی دەربەندیخان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
دەربەندیخان میوانداریی پاڵاوتنی یانەکانی عێراق دەکات
یادگار محهمهد
تیپی باسکەی یانەی دەربەندیخان بە مەبەستی گەیشن بە ریزی یانە پلە نایەبەکانی عێراق، میوانداریی رکابەرییەکانی کۆمەڵەکەی دەکات.
لەسەر راسپاردەی فیدراسیۆنی باسکەی عێراق و لە چواچێوەی یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنی یانە پلە یەکەکانی عێراق، یانەی دەربەندیخان لە هۆڵی تایبەت بە خۆی میوانداریی یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەم دەکات، كه جگه لە یانەی دەربەندیخان، یانەکانی (تیجارە، فورات و دیوانییە) لهخۆدهگرێت.
سەرتیپ نامیق سەرپەرشتیاری تیپی باسکەی دەربەندیخان، بە تۆڕی 964ی رایگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە یانەکەمان توانی میوانداریی کۆمەڵەکەی خۆی بکات، تا دەرفەتێکی زیاترمان هەبێت بە گەیشتن بۆ قۆناغی داهاتوو.
وتیشی: وەک تاکە نوێنەری سنووری پارێزگای سلێمانی بەشدارین لە پاڵاوتنەكهدا و تیپەکەمان ئامادەکارییەکی باشی کردووە، لە کۆی 13 یاریزان تەنیا دوو یاریزانی عەرەبمان هێناوە و ئەوانیتر گشتیان دەرچووی فێرگەی باسکەی یانەکەمانن.
بڕیارە لە رۆژانی 27 بۆ 29. 4. 2023 و بە بەشداریی 16 یانە، کە بهسهر چوار كۆمهڵه دابەشكراون، یارییەکانی قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی یانە پلە یەکەکانی عێراق دەستپێبکات.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا