"خولی رەمەزان بوو"
پاڵەوانیەتی تێنس لە دهۆك كۆتایی هات
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
پاڵەوانیەتی تێنسی كراوە لە دهۆك كۆتایی هات و براوەكان خەڵاتكران
لە پاڵەوانیەتیەكەدا 32 یاریزان بەشداریكردبوو، پێكدەهات لە 16 تیمی تایبەت بە كوڕ و 10 تیمی تێكەڵ بە كوڕ و كچ.
پاڵەوانیەتیەكە لە یانەی دهۆك بەڕێوەچوو.
حەوت یاریزانیان پێشتریش لە پاڵەوانیەتیەكانی دهۆك بەشداریان كردبوو خەڵاتیان بەدەستهێنابوو.
لە پاڵەوانیەتی تایبەت بە كوڕاندا، محەمەد ئەبو زێد لەگەڵ مستەفا فەرهاد بەرامبەر عەلا زەكی و محەمەد حیكمەت یاریانكرد و تیمەكەی محەمەد ئەبوزێد توانی بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر یاریەكە بباتەوە.
لە پاڵەوانی تێكەڵدا، ئاڵا ناسر و محەمەد ئەبوزێد بەرامبەر ئاڵا ئاڤدل و محەمەد ناسر یاریان كرد و تیمەكەی ئاڵا دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر یاریەكەیان بردەوە.
ئەم پاڵەوانیەتیە لە سەرئاستی دهۆك لە مانگی رەمەزاندا ساڵانە جێبەجێ دەكرێت لە ژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی پارێزگای دهۆكدایە.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد