مێسی به ته‌له‌فۆن خه‌ریكی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بارسا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، لیۆنێل مێسی خه‌ریكی په‌یوه‌ندیكردنه له‌گه‌ڵ یاریزانانی بارسێلۆنا و له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه، لیۆنێل مێسی هێشتا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌شێك له یاریزانانی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌یه و به‌رده‌وام قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه مێسی هاوینی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و هاوڕێیه‌كانیشی زۆر پێیان خۆشه بگه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌تی ده‌ركه‌وتووه هێشتا یاریزانه‌كه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
مێسی هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، هه‌روه‌ها له نوێترین هه‌واڵدا میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایان كردووه، گفتوگۆیه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ پارس وه‌ستاوه