ئاسایشی راپەڕین
دوو باندی بە 60 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
+964
فەهمی نەبی
ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند لە دوو چالاکی جیاوازدا هێزەکانیان، دەستیان بەسەر نزیکەی 60 کیلۆ مادەی هۆشبەر گرتووە.
ئەمڕۆ 18.4.2024 ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە مادە هۆشبەرەی راگەیاند.
هاوکات ئەوەش هاتووە ئەو دوو باندە ویستویانە ئەو مادە هۆشبەرانە لە شاری رانیە ساغبکەنەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی راپەڕین، وردەکاری جۆر و بڕی مادە هۆشبەرەکانی تێدایە:
بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتيی ئاسایشی ڕاپەڕین بەپشتبەستن بە زانیاری و بەدواداچونی ورد ، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی رانیە دوو چالاکی گرنگی بە ئەنجام گەیاند:
چالاکی یەکەم / لە رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/١٢ ( دوو )
تۆمەتبار بەناوەکانی ( س ، ك ، أ ) و ( ك ، ر ، ح ) بەچەند جۆر و بڕێکی جیاوازی ماددەی ھۆشبەر لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیرکرد ، یەکێک لە گومانلێکراوان
دانیشتووی شاری ھەولێرە .جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەکان :
بڕی ( ١٠٠٠ ) گم لەجۆری ( ھێرۆین )
بڕی ( ١٥٠٠ ) گم لە جۆری ( تریاک )
بڕی ( ٥٠٠ ) گم لە جۆری ( ماریجوانە )
بڕی ( ٥٠ ) گم لە جۆری ( کریستاڵ )
دەستگیراوە بەسەر ئامێری پێوانەکردن و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ، هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی ( ٢٦ ) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە ._ چالاکی دووەم / لە رێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٩ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیانگرت بەسەر بڕی ( ٥٦ ) کگم ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( کریستاڵ ) بە شێوەی شاراوە لەناو ( ١٧ قتوی کەتیرە )دا بوو ، ئامادەکرابوو بنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە پێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاراستەی هاوڵاتیانی دڵسۆزی سنورەکەی بکات کە هەمیشە هاوکاری دەزگای ئاسایش بوون بە پێدانی زانیاری لەسەر پێشهات و ڕووداوەکان لە پێناو فەراهەمکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هەرێمەکەمان .