بەناوی کاری خێرخوازییەوە خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
بەناوی کاری خێرخوازی و هاوکاریکردنی هەژاران پارەی لە خەڵک وەرگرتووە، بەڵام دەرکەوتووە خەڵکەکەی هەڵخەڵەتاندووە.
ئەو کەسە ناوی (و. ا.)ـە و خەڵکی دەڤەری راپەڕینە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش پەیجێکی هەبوو بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری.
هەژار کانی تویی، بەڕێوەبەری ئاسایشی راپەڕین هەواڵی دەستگیرکردنەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک دەستگیرکراوە کە دەڵێت پارەی لێخواردووم.
دەشڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق