لەسەنگەسەرەوە بۆ “ترێنتۆ”ی ئیتاڵیا
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
گەنجێكی ناحیەی سەنگەسەری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، خەونی هەیە ببێتە ئەستێرە، لە ئێستاشدا بەشداری لە بەڵگەفیلمێكی كوردی كردووە کە لە فێستڤاڵێكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئیتاڵیا بەشدارە.
بەڵگەفیلمی “وێنەیەک بۆ ئارامی” لە 71ـەمین خولی فێستیڤاڵی “ترێنتۆ“ی وڵاتی ئیتاڵیا بەشدارە، کە بڕیارە لە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
پشتیوان سەردار، ئەو گەنجەی خەڵكی ناحیەی سەنگەسەرە و ئەکتەری سەرەكی ئەو بەڵگەفیلمەیە، بە964ـی وت، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە خەریکی بەرهەمهێنانی ئەو بەڵگەفیلمەن، وتیشی “خەونم هەیە لە دواڕۆژدا ببمە ئەستێرە و بۆ ئەمەش هەموو توانایەكی خۆم دەخەمەگەڕ”
بەقسەی پشتیوان بەڵگەفیلمەکە باس لە ژیان و ئازارەكانی کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکات، كە لە سنوورەكاندا بۆ بژێوی ژیانیان كاردەكەن.
بەڵگەفیلمی “وێنەیەک بۆ ئارامی” لە دەرهێنانی ساریۆن ئیسماعیلە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن