یانەی زاخۆ پێنج ملیۆن دینار سزا درا

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

یەکێتی توپی پێی عیراق سزای ئامادە نەبوونی جەماوەری لە سەر یانەی زاخۆ لادا و لە جێگەیدا سزا داراییەکەی لە دوو ملیون دینارەوە کردە پێنج ملیۆن دینار.

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی عێراق لەسەر هەڵدانی دوکەڵی رەنگاوڕەنگ لەلایەن هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاری نێوان زاخۆ و زەوڕا لە گەڕی 22ـی خولی پلە نایابی عێراق، سزای ئەوەیدا کە لە دوو یاری داهاتووی لەناو یاریگای خۆی بێ هاندەر ئەنجامدەدات، بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و لە جێگەیدا دوو ملیۆن دیناری یدکەی سزادا و سزا داراییەکە بوو بە پێنج ملیۆن دینار.

بڵند شەفیق، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە 964ـی وت، هەواڵی سزادانی یانەی زاخۆ ئێمە تووشی شۆک کرد، چونکە بە شاهێدی هەموو لایەک یارییەکە زور بە جوانی بەڕێوەچوو، بەڵام سەرپەرشتی یاریەکە لە راپۆرتی خۆیدا ئێمەی سزادا و یەکێتی توپی پێ سزاکەی جێبەجێکرد کە بریتی بوو لە ئامادە نەبوونی جەماوەر لە دوو یاریدا و سێ ملیون دیناریش سزای دارایی دراین.

یانەی زاخۆ تانەی لە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقدا، بەڵام یەکێتی توپی پێی عێراق سزای جەماوەرەکەی لادا و سزا داراییەکەی کردە پێنج ملیۆن دینار.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق