لۆگۆی وەزارەتی کارەبا. 964+
لە مانگێکدا 105 سکاڵا بە ئۆنڵاین لەسەر کارەبا تۆمار کراوە
964+
فەرمان سادق
هاوڵاتیان لە ماوەی مانگێکدا 105 سکاڵایان لە رێگەی خزمەتگوزاری سیسیتمی ئۆنڵاین لەسەر خراپی کارەبا تۆمار کردووە.
خزمەتگوزاریی سكاڵای ئۆنلاینی کارەبا، ماوەی مانگێک زیاترە لەلایەن وەزارەتی کارەبا خراوەتەروو، بەپێی ئامارەکانیش بێت تەنیا لە مانگی ئاداری رابردوو توانراوە وەڵامی 105 سکاڵا بدرێتەوە.
بەپێێ ئامارەکە، 52 سکاڵا چارەسەر کراون، 29 سکاڵا پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە بوون، 16 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستییان بە زانیاریی زیاتر هەیە، 34 سکاڵا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
هاوڵاتیان دەتوانن لە رێگەی سیستمی خزمەتگوزاریی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بەدواداچوون لە وەزارەتی کارەبا.