دواى 98 ساڵ
به‌دواى گۆڕى شێخ سه‌عیدی پیران و هاوڕێكانیدا ده‌گه‌ڕێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى 98 ساڵ، پارێزه‌رانى ئامه‌د و خانه‌واده‌كه‌ى، به دواى گۆڕى شێخ سه‌عیدی پیران و هاوڕێكانیدا ده‌گه‌ڕێن و نازانن له كوێیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوایان له‌دژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا تۆمار كردووه و سه‌رۆكى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى ئامه‌دیش ده‌ڵێت “25ـى ئه‌م مانگه یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌و دادگاییه به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، رۆژی 15.2.2022 داواکارییه‌ك ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کراوه بۆئەوەی شوێنی گۆڕی شێخ سەعیدی پیران و 46 هاوڕێکەی ئاشکرا بکەن کە لە ساڵی 1925 دا لە شاری ئامەد لەسێدارە دراون، بەڵام وەزارەت وەڵامی داواکارییەکەی نەدانەوە. دوای ئەمەش لە 15ی نیسانی 2022 لە دادگای پێنجی کارگێڕیی ئەنقەرە سکاڵایان تۆمار کرد.
ناهید ئەرەن، سەرۆکی سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى ئامەد، به 964ـى وت “رۆژی 25ی نیسان دانیشتنی دادگا لەبارەی ئەو داوایەی لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بەناوی کۆمەڵەی شێخ سەعید و سه‌ندیكاى ئامەد تۆمار کراوە بۆ ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی بەڕێوەدەچێت”.
ناهید ئەرەن، سەرۆکی سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى ئامەد، بۆ 964 : رۆژی 25ی نیسان دانیشتنی دادگا بۆ ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی بەڕێوەدەچێت
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر دادگا سکاڵاکەی قبوڵکردووه و داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کرد “کۆپی فەرمی لە سەرجەم بەڵگەنامەکان و زانیاری لەسەر شوێنی گۆڕی شێخ سەعید” بۆ دادگا بنێرن.
کۆمەڵەی شێخ سەعیدیش لە تویته‌رى خۆیدا بڵاویکردووه‌ته‌وە كه “ئەو دۆسیەیەی کە لەلایەن کۆمەڵەی شێخ سەعید و پارێزه‌رانى ئامەدەوە بۆ ئاشکراکردنی شوێنی گۆڕی شێخ سەعیدی پیران و هاوڕێکانی لە دادگای پێنجی کارگێڕیی ئەنقەرە دژی وەزارەتی ناوخۆ تۆمار کرا، رۆژی 25ی نیسان بەڕێوەدەچیت.”
شێخ سەعید لە ساڵی 1865 لە ناوچەی پالووی خارپێت لە باکوری کوردستان لەدایکبووە و شێخێکی پایەبەرز و ناوداری تەریقەتی نەقشبەندی بوو. بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە باکووری کوردستان راپەڕینێکی لە 13ی شوباتی 1925دا دەستپێکرد و ناوچەی لجێ سەر بە ئامەدی کۆنترۆڵ کرد. دواى سەرکوتکردنی راپەڕینەکەی، لە رێکەوتی 28.6.1925 له‌لایه‌ن دادگای تورکیا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر خۆی و 46 هاوڕێیدا سەپاند.