زیدان و رۆناڵدۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت زیدان رازیی بكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی نەسڕی سعوودی هەوڵ دەدات گرێبەست لەگەڵ زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری فەڕەنسی بکات، بۆ ئەوەی سەرکردایەتی تیپەکە بکات، بۆ ئه‌مه‌ش رۆناڵدۆ رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت.
یانه‌ی نه‌سڕ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رودی گارسیای فه‌ڕه‌نسی و راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
میدیاکانی سعوودیە باسیان لەوه كردووه، رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی نه‌سڕ رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت بۆ رازیكردنی زیدان به وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی نه‌سڕ.
ئەمە لە لایەن رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانیشەوە پشتڕاستکراوه‌تەوە.
بە گوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە، یانه‌ی نەسڕ گرێبەستێکی دوو ساڵەی پێشکەش بە زیدان کردووە، کە لە وەرزی داهاتووەوە دەستپێدەکات، بۆ هه‌ر وه‌رزێكیش 60 ملیۆن یۆرۆی پێده‌دات.
هاوكات یانه‌ی نه‌سڕ بڕیاری داوه دینکۆ ئیلیچیچ تا کۆتایی وەرزی وه‌ك راهێنه‌ر تیپه‌كه به‌ڕێوه‌ببات.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا زیدان وەڵامی ئەو ئۆفەرەی نەداوەتەوە کە بۆی کراوە و تا ئێستاش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەو بابەتە.
ئەم مووچه‌یه‌ی بۆ زیدان له لایه‌ن نه‌سڕه‌وه پێشنیار كراوه، بەرزترین مووچەی راهێنەرانە لە جیهاندا، بەو پێیەی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید زۆرترین مووچەی پێدەدرێت، كه ساڵانه دەگاتە 55 ملیۆن یۆرۆ.
رۆناڵدۆ پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ زیدان هەیە لەو کاتەوەی ئەو دووانە لە ریال مەدرید کاریان کردووە، جا چ لە پۆستی یاریدەدەری راهێنەر یان راهێنەر، كه به‌یه‌كه‌وه چوار جار نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێناوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان رۆناڵدۆ بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ زیدان دەکات بۆ ئەوەی رازیی بکات مه‌شقی یانه‌ی نه‌سڕ وه‌ربگرێت.