ئێمۆبێلی دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شیرۆ ئیمۆبێلێی هێرشبه‌ر و كاپتنی یانه‌ی لازیۆ دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوو، خۆی و كچه‌كه‌ی سه‌لامتن.
کەناڵی “رای نیوز 24” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوی کردەوە، ئیمۆبیلیی كاپتنی یانه‌ی لازیۆی ئیتالی، تووشی رووداوێكی سەختی هاتووچۆ بووه و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كێشاوه به ترامی ناوچه‌ی پراتی له ده‌وروبه‌ری شاری رۆما.
ئێمۆبێلی كچه‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا بووه، به‌ڵام هه‌ردووكیان سه‌لامه‌تن، ته‌نیا كچه‌كه‌ی قۆڵی ئازاری هه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا شۆفێری ترامه‌كه و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوونه و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.