ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندى بیست هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌دات
عوسمان كه‌ریم، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان ئەو زانیارییەی بۆ +964 پشتڕاست کردەوە، ئاشکرای کرد کە بڕیارەکە لە مانگی رابردوو دراوە. زیاتر وتی “نزیكه‌ى 20 هه‌زار پێشمه‌رگه لەو بڕیاره سوودمه‌ند ده‌بن”. پێش ئەو بڕیارە، هەر پێشمەرگەیەک بۆ مەبەستی خانەنشینی خزمه‌تى ساڵانی پێشمەرگایەتی پێش راپەڕینی بهێنابووایەوە، ئەوا پارەی لێوەردەگیردرا. جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانى كوردستان دەڵێ، ئەوانەی پێشتریش پارەیان داوە بەپێی ئەو بڕیارە بێت دەتوانن داوای وەرگرتنەوەی پارەکە بکەن.“ئەوانەی پێشتریش پارەیان داوە بەپێی ئەو بڕیارە بێت دەتوانن داوای وەرگرتنەوەی پارەکە بکەن”