ژنه‌كه‌ی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی داوای پاره و ته‌ڵاق ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ژنه‌كه‌ی ئه‌شره‌ف حه‌كیمیی یاریزانی پاریس سانجێرمان، دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌سه‌ر خیانه‌ته‌وه گرت، ماوه‌یه‌كه داوای جیابوونه‌وه ده‌كات و داوای به‌شه ماڵی خۆیشی ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌شره‌ف به هه‌وه‌نته له‌و بابه‌ته ناچێته ده‌ره‌وه و هه‌ڵساوه هه‌رچی موڵك و پاره‌ی هه‌یه به ناوی دایكی تۆماری كردووه.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، هیبه، كه ژنه‌كه‌ی حه‌كیمییه، له دادگای فه‌ڕه‌نسا داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه و داواشی كردووه بزانێت مێرده‌كه‌ی چی هه‌یه، دادگاش ده‌ڵێت، هیچی به ناو نییه.
بۆیه پێده‌چێت هیبه، كه له قه‌ل بووه، له كۆتریش ببێت و ده‌ستبه‌تاڵ بێته‌ده‌ره‌وه.