منداڵه بزربووه‌كه‌ى گونده‌كه‌ی بجیل دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى رۆژی 6.4.2023 منداڵێكى ته‌مه‌ن 12 ساڵان له گوندی مێرگەموشكى سه‌ر به ناحیه‌ى بجیل بزر بووبوو، ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه و له‌ناو كه‌سوكارى خۆیه‌تى.
حه‌مدی شه‌مزین ئامۆزاى ئه‌و منداڵه به تۆڕی 964ـى وت “دواى هه‌شت رۆژ له بزربوونى، كوڕه‌كه‌مان له قه‌زاى چۆمان دۆزیوه‌ته‌وه و ئێستاش له ماڵه‌وه‌یه”.
پێشتر ناوبراو به 964ـى وتبوو، منداڵه‌كه‌مان ناوى حه‌سه‌ن سادق محه‌مەدە، له ماڵ ده‌رچوو و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، وتبووشی “به تووڕه‌بوونەوە له‌ماڵه‌وه ده‌رچووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تى، وتیشی “هیچ نه‌خۆشی و حاڵه‌تێكی خراپی ته‌ندروستى نییه”.