عێراق بۆ کۆستاریکا: سی دەفتەر قەرزارن بماندەنەوە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا – هەولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر فیدراسیۆنی كۆستاریكا تۆمار كردووه و داوای ئه‌و پاره‌یه ده‌كاته‌وه، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی یارییه‌كه به هاوتا كۆستاریكاییه‌كه‌ی دابوو.
بڕیار بوو پێنجشه‌مەی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و كۆستاریكا له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق یارییه‌كی دۆستانه بكه‌ن، به‌ڵام یارییه‌كه نه‌كرا و شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا رازیی نه‌بوون له كاتی هاتنیان بۆ عێراق، مۆری عێراق له پاسه‌پۆرته‌كانیان بدرێت، لایه‌نی عێراقییش ره‌تیكرده‌وه داواكه‌ی كۆستاریكا جێبه‌جێ بكات، ئێستا عێراق دەڵێ ئەو پارەیەم بدەنەوە کە پێم دابوون.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له په‌یجی فه‌رمیی خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه، فیدراسیۆنه‌كه‌یان له لای فیفا و فیدراسیۆنی ئه‌مریكای باكوور “كۆنكاكاف” سكاڵای له‌سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆستاریكا تۆمار كردووه.
فیدراسیۆنی عێراق به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، داوای جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌كات، كه یه‌كێك له‌وانه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌یه كه به لایه‌نی به‌رامبه‌ریان داوه.
گۆڤه‌ند عه‌بدولخالق ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به 964+ گوت: فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق 300 هه‌زار دۆلاری به فیدراسیۆنی كۆستاریكا داوه بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه له به‌سره، ئه‌م كاره‌ش له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌ك رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، كه كاری رێكخستنی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
964+ زانیاریی ئه‌وه‌ی هه‌یه، فیدراسیۆنی عێراق جگه له‌و 300 هه‌زار دۆلاره، خه‌رجی هوتێل و مانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكاشی له ئه‌ستۆ گرتووه، كه چه‌ند رۆژێك له وڵاتی كوێت بوون.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ر فیفا و فیدراسیۆنی ئه‌مریكای باكوور به‌ده‌م سكاڵاكه‌یان نه‌یه‌ن، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر “دادگای نێوده‌وڵه‌تی كاس”.
“په‌نا ده‌به‌نه به‌ر “دادگای نێوده‌وڵه‌تی كاس”
دادگای نێوده‌وڵه‌تی كاس، ده‌زگایه‌كی نیمچە نێودەوڵەتییە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە وەرزش دامەزراوە، بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری لۆزانی سویسرایه و دادگاکانیشی لە نیویۆرک، سیدنی و لۆزان دانراون.