تەرمی سەربازە خنکاوەکە لە کەرکوک دۆزرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

دوای دوو رۆژ، تەرمی ئەو سەربازەی سوپای عێراق دۆزرایەوە کە لە کەرکوک لافاو ئۆتۆمبێلەکەی راماڵی.

عەقید سەڵاح سابیر، بەڕێوەبەری پۆلیسی لەیلان بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی رجیبات تەرمی ئەو سەربازەی سوپای عێراق دۆزراوەتەوە.

تەرمی سەربازەکە بۆ ئەنجامدانی رێکاری پزیشکی، رەوانەی بەشی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی شاری پزیشکی لە بەغدا کراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی لەیلان وای وت.

مەحمەد سەباح ئەلشیحانی، لە لیوای 45ی سوپای عێراق سەرباز بوو، رۆژی پێنجشەممە ئۆتۆمبێلەکەی و بەرەبەیانیی ئەمڕۆش تەرمی خۆی دۆزرایەوە.

جگە لە محەمەد، ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکە لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بوون کە رۆژی چوارشەممە لافار بردی، بەڵام ئەوان دوای چەند خولەکێک توانیبوویان خۆیان رزگار بکەن.

ئەو سەربازەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی پارێزگای دیوانیەیە و تەمەنی 26 ساڵە.