ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانەکە کۆتایی دێت

964+

فەرمان سادق

ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی ئەو بارانەی چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە کۆتایی دێت، ئاسمان دەگۆڕدرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ هەینی

ئەمڕۆ هەینی 14.42023
کەش/ کاریگەری ئەو شەپۆڵە بارانەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی دێت, ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هەبوونی کەمێک بارانبارین لە کات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیکەى 1 تـــا 3 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

کەشى پێشبینیکراوى سبەی شەممە

سبەی شەممە 15.4.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 2 تـــا 4 پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى
دهۆک: 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى