لە بەردەڕەش باران و تەزرە پەتاتەی بێخێر کردووە

964+

عەمار عەزیز-دهۆک

تەزرە و بارانە بەخوڕەکەی رۆژی چوارشەممە، زیانی بۆ 600 دۆنم کێڵگەی پەتاتە هەبووە.

بۆ ئەمساڵ لە سنووری قەزای بەردەڕەش، 20 بۆ 25 هەزار دۆنم زەوی پەتاتەی لێچێنراوە، وا پێشبینی دەکرا بەرهەمەکەی تا 200 هەزار تۆن بێت.

خاڵس محەمەد، بەرپرسی بەشی رێنمایی و چاندن لەبەڕێوەبەرایەتی چاندنی قەزای بەردەڕەش بۆ 964 دەڵێت: ئەو تەزرە و بارانەی لە بەردەڕەش باری، کێڵگەی پەتاتەی سنوورەکەی دوچاری زیانی زۆرکردوەتەوە.

بەوتەی خاڵس محەمەد، لە گوندی دولیجان زیاتر لە 100 کێڵگەی پەتاتە هەیە، ئاوێکی زۆری لێ کۆبوتەوە، ئەگەر تا دوو رۆژی دیکە ئەو ئاوە بمێنێت رەگی پەتاتەکە دەڕزێنێت.

بەپێی زانیاری 964، لە گوندی گربدەو بارینی تەزرە زیانی بۆ 500 دۆنم کێڵگەی پەتاتە دروستکردووە.

زانیاریەکانی کشتوکاڵ دەریدەخەن، زیانەکانی ئەو تەزرە و بارانە کاریگەری بۆ ئاستی بەرهەم دەبێت و کێڵگەکە بەتەواوی لەناو نابات.

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی باران و تەزرەوە کێڵگەیەکی خەیار لە بەردەڕەش بەتەواوی خراپ بووە، خەمڵاندنەکانی کشتوکاڵی بەردەڕەش دەریخستووە، زیانی ئەو کێڵگە خەیارە پێنج ملیۆن دینار بووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی