پێنج کەس لە کاتی داربڕیندا دەستگیرکران

964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە سنووری قەزای ماوەت پێنج کەس لە کاتی داربڕیندا دەستگیرکران و پۆلیس دەستی بەسەر نیو پیکاب داری بڕاوەشدا گرت.

رووداوەکە چوارشەممە 12.4.2023 بووە و بنکەی پۆلیسی گاپیڵۆن، ئەو کەسانەی لە گوندی کۆلەدلەی سنووری قەزای ماوەت لە شارباژێڕ دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و پاوانی سلێمانی هەر دوێنێ بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانە لە کاتی داربڕیندا دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رەوانەی لای دادوەر کراون.