فۆتۆ: +964
لەسەر ئاوی باراناو شەڕە تەقە دروستبوو
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی ئاوی بارانەوەوە شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەی گوندی ئاوایی دارا لە سنوری قەزای داقوق دروستبوو.
کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12.4.2023 لەسەر رێڕەوی ئاوی باران لە ئاوایی دارا لە ناوچەی حەفتەغار سەر بە قەزای داقوق شەڕە تەقە لە نێوان دوو دراوسێ دروست دەبێت.
لە ئەنجامی شەڕەتەقەکەدا گەنجێکی تەمەن 14 ساڵ گولە بەر قاچێکی دەکەوێت بریندار دەبێت، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی داقوق بە هۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کراوە.
شەڕەکە لەوەوە دروستبووە یەکێک لەو ماڵانە رێڕەوی ئاوی باراناوەکەی گۆڕیوە بۆ ئەوەی ئاو نەچێتە ماڵیانەوە ماڵیکی تریش ناڕازی بوون بەو کارە و دەماقاڵە و شەڕ دروستبووە لە نێوانیان.
مەهدی کاکەیی، موختاری ناوچەی حەفتەغار بە تۆڕی 964ی وت، ئەوەندەی ئاگاداربن شەڕەکە سەرەتا بە دەست بووە، دواتر لایەنێک لە شەڕکەرەکان چەکی بەکار هێناوە و تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا گەنجێک بریندار بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی