لە کەڵەک بەهۆی روخانی دیوار گەنجێک بریندار بوو
964+
سەعید محەمەد -هەولێر
لە ناحیەی کەڵەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش، گەنجێک دیواری خانوو بەسەریدا روخا و بریندار بوو.
گەنجەکە تەمەنی 17 ساڵە، کاری مەڕداری کردووە، بەوتەی خانەوادەکەی، ماڵەکەیان لە شوێنێکی چۆڵە و ئەو دیوارەی بەسەریدا روخاوە گڵ بووە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی قەزای خەبات بۆ 964 وتی “دوای هاتنی بریندارەکە، نێردرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر بەمەبەستی چارەسەری پێویست”.
کەسوکاری گەنجەکە دەڵێن، ئێستا حاڵی جێگیرە و لە مەترسی چۆتەدەر.