بۆ چارەسەر پەیوەندی بکە

ئامێری ئای ستار کێشەی تەکنیکی هەیە

964+

فەرمان سادق

چەند رۆژێکە بەکارهێنەرانی ئامێری ئای ستار کێشەیان تێکەوتووە و ئەمەش وایکردووە سەدان هاوبەش بۆ

کۆمپانیای ئای ستار کە ئامێری ئای ستار دەفرۆشێت و لە رێگەیەوە هاوبەشانیان دەتوانن سەیری کەناڵە ناوخۆییەکان بکەن، چەند رۆژێکە تێکچووە و هیچ کەناڵێک وەرناگرێت، ئەمەش وایکردووە هاوبەشانیان ئامێرەکانیان ببەنە بازاڕ و جارێکی دیکە کۆپی بکەنەوە.

مەڕوان زیوەر، بەرپرسی بەشی کۆنتڕۆڵی کۆمپانیای ئای ستار بۆ 964 پشتڕاستی بوونی گرفتێکی وەهای کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکاری کراوە و ئامێرەکان پێویستیان بە ئەپدەیت هەیە.

زیاتر وتی “OTAـی ئامێرەکان پێویستی بە ئەپدەیت هەیە و ئەو دەنگۆیەش راست نییە کە دەگوترێت کێشەکە بەهۆی گۆڕینی تاوەرەکانەوە هەیە، بەڵکو ئەوەی کراوە پڕۆسێسەرەکانی بەهێز کراوە و ریزبەندی کەناڵەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و دووبارە بوونەوەی کەناڵەکان لادراون”.

ئامێری ئای ستار، توانای وەرگرتنی پەخشی 195 کەناڵی هەیە.

بەرپرسی بەشی کۆنتڕۆڵی کۆمپانیایەکە داوا لە هاوبەشانیان دەکات کە ئەگەر کێشەیان لە ئامێرەکانیان هەیە ئەوا پەیوەندی بە هەردوو ژمارەی کۆڕەک تلیکۆم بکەن (07504103000 یان 07504104000) یانیش سەردانی پەیجی کۆمپانیایەکە بکەن کە لەوێ بە ڤیدیۆ ئەوە روونکراوەتەوە کە چۆن ئەپدەیتی ئامێرەکەی بکات.