کەشناسی هەرێم: لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە
964+
دێسکی کوردی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، شەپۆلی بارانەکە بەردەوام دەبێت و داواش لەو کەسانە دەکات کە لە دەشتەکان یان نزیک بە کێوەکان دەژین “وا باشترە ئەگەر بکرێت تاوەکو رۆژی هەینی لە ماڵەکانیان نەچنەوە دەرەوە”.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە هۆشدارییەکی نوێدا باسی لەوە کردووە، کە هەوری کیومولۆنمبوس ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە.
ئەو هەورە بەوە بەناوبانگە کە پێش یان لە کاتی لافاو و زریان دەچێتە سەر ئاسمانی ناوچەکان.
وەزارەتی گواستنەوە داوا لەو کەسانە دەکات کە ئاژەڵدار و جوتیارن ئاگاداری خۆیان بن و نەچنە شوێنە بەرزەکان.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی 964 بێت تاوەکو یەک دوو رۆژی داهاتوو ئەم با و بۆرانە بەردەوام دەبێت.
چاوتان لەسەرمان بێت، سات بە سات لە زاخۆوە بۆ خانەقین رووماڵی دوایین گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا دەکەین.